دواى ئەوەى یەک ساڵ لە پێدانى دەرفەت بە
پێداچونەوە بە بڕیارەکەیان، سەرەنجام هەریەک لە شازادە هاری و مێگان مارکڵ-ی هاوژینی،
پێگە شاهانەکانیان لێ سەندرایەوە.
چیرۆکەکەى شازادە هاری تەمەن (36) لەوکاتەوە دەستیپێکرد
کە دوو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ کچێکی دەرەوەی خێزانی شاهانەی بەریتانیا بەناوى مێگان
مارکڵ تەمەن (39) هاوسەرگیریکرد.
دواى ئەنجامدانى پڕۆسەى هاوسەرگیرییەکەیان،
هەردولا بڕیاریاندا دەستبەردارى پلەیى شاهانەیی ببن و چیتر وەک ئەندامێکى خێزانى
شاهانەى بەریتانیا لە کۆشکى بەکینگهام نەژین و پێشتریش رایانگەیاندبوو،"ئێمە
دەتوانین ژیانێکی خزمەتکارانە بژین، خزمەتکردن کارێکی جیهانییە".
بەپێی راگەیێندراوی کۆشکی بەکینگهام، هاری و
مارکڵ بە شاژنە ئیلیزابێس-یان راگەیاندووە کە ئەوان وەکو ئەندامی خێزانی شاهانە بۆ
پۆستەکانیان ناگەڕێنەوە. و ئەو ماوەیەى بۆ کە بۆ گۆڕانکارى لە
بڕیارەکەیان دیارى کرابوو کۆتایى پێهات.
کۆشکی بەکینگهام لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژەی بەوە
شکردووە شازادە بەریتانییەکە و هاوژینەکەی "وەکو ئەندامانی خۆشەویستی خێزانەکە
دەمێننەوە". و پێشتریش شاژنە
ئیلیزابێسى دووهم لە لێدوانێکدا وتبوى: "کوڕەزاکەم و هاوسەرەکەی هەردەم مایەی
خۆشەویستی منن و دووئەندامی خێزانی شاهانەن".
شازادە هاری کوڕی شازاده چارڵز و شازادە دایانایە،
لە ساڵى (2018)هاوسهرگيريى لهگهڵ خانمە ئەکتەر، میگان مارکلی بەڕەچەڵەک ئەمریکی
کرد و هاتنی ئەو بیانییە بۆ نێو خانەوادەی شاهانە ماوەیەک دەنگۆی کێشە و ناکۆکی لەنێو
خانەوادەکە دروست کرد و له ئێستاشدا ئهو دوو هاوسهره خاوەنی منداڵێکن.
624 جار خوێندراوەتەوە