نرخی کاتژمیرێک ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان
له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی یه‌ك به (37) دینار دیاری ده‌كرێت و هاوكات خشته‌ی
كارپێكردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی دو گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.
قائیمقامییەتى سلێمانى رایگەیاند: ئەمڕۆ دوشەممە
(1ى شوبات 2021) لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە
ئەھلییەکان کۆبوەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلييه‌كان بۆ مانگی یه‌ك
كه به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك کاتژمێر بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ (37.8) دینار ده‌بێت.
ئاشکرایکردووە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با
له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (260) بۆ (300) کاتژمێر
بووە، به‌وه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان
نۆ هه‌زار و (750) بۆ (11) هه‌زار و (500) دینار ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی
موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه.
دەشڵێت: نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده گه‌ڕه‌كێك
بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
بەپێى راگەیەنراوەکەى قائیمقامییەت، خشته‌ی
كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه گۆڕداوه،
به‌یانیان له کاتژمێر (7 بۆ 8) و نیوه‌ڕوان له سه‌عات (12) بۆ سه‌عات (1)ی شه‌و،
له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه پێویسته مۆلده
ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.
10882 جار خوێندراوەتەوە