لەسەر رێگەی کۆیە- هەولێر، لە روداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس بونە قوربانی.
زاهیر محمد بەرێوبەری هاتووچۆی كۆیە بە دیجیتاڵ میدیای (KNN) راگەیاند، كاتژمێر (08:00)ی ئەمشەو لەسەر رێگەی نێوان
(کۆیە- هەولێر)، بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە هەشت کەس برینداربوون.
وتیشی، روداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (ئۆپڵ و مازدا) بوو، لەبەر
یەک ئاڕاستەیی رێگەکە و تێپەڕاندنی هەڵە لەلایەن یەکێک لە شۆفێران رویداوە.
ئەوە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ لەسەر رێگەی نێوان (کۆیە – تەق تەق)،لە روداوێکی
هاتوچۆدا نۆ هاوڵاتی برینداربوون، بەمەش (17) هاوڵاتی ماوەی (24) کاژمێردا لەسەر
رێگەی کۆیە بونەتە قوربانی.
کۆیە / هەژار رەشید
517 جار خوێندراوەتەوە