کۆرۆنا لە عێراق؛ چاکبونەوە (95%)ى تێپەڕاند

KNN : Kurdish News Network
04:29 - 26/01/2021
عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە (24) کاتژمێری رابردودا، (804) توشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، (1625) هەڵگری ڤایرۆسەکەش چاکبونەتەوە و (10) کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

راگەیەنراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تایبەت بە کۆرۆنا:

توشبو (804)
گیانلەدەستدان (10)
چاکبونەوە (1625)


ئاماری گشتی کۆرۆنا لە عێراق:

توشبوو(615380)
چاکبونەوە (584752)  بە ڕێژەی (95%)
گیانلەدەستدان (13010)

154 جار خوێندراوەتەوە