بەرپرسێکى باڵاى
عێراق وادەى دەرچونى پاسپۆرتى نوێى عێراق ئاشکرا دەکات و رونکردنەوەش لەبارەى
تایبەتمەندیەکانى پاسپۆرتە نوێیەکە دەدات.
ئەحمەد عەبدولستار
بەڕێوەبەرى کاروبارى پاسپۆرت لە وەزارەتى ناوخۆى عێراق بەئاژانسى هەواڵى عێراقى
راگەیاند، لە نیوەى دووەمى ئەمساڵدا پاسپۆرتى نوێى عێراق دەردەکەن.
راشیگەیاند، پاسپۆرتە نوێیەکە هەڵگرى تایبەتمەندى نێودەوڵەتیە،
هەرەوەها شوێنى تایبەتى سیمکارتى تێدایە.
بەڕێوەبەرى
کاروبارى پاسپۆرت لە وەزارەتى ناوخۆى عێراق باسى لەوەشکردوە، لەگەڵ وەزارەتى
پەیوەندییەکان گەیشتونەتە رێککەوتن بۆ تەواوکردنى تایبەتمەندیەکانى پاسپۆرتى نوێى
عێراقى.
ئەوە لەکاتێکدایە
پێشترعوسمان غانمى وەزیرى ناوخۆى عێراق رایگەیاند، کاردەکەن بۆ گۆڕینى پاسپۆرتى
عێراقى بۆ جۆرێکى نوێ کە تایبەتمەندى نێودەوڵەتى تێدابێت.
3926 جار خوێندراوەتەوە