وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و ژینگه‌ى عێراق وردەکارى چۆنیەتى دابەشکردنى
ڤاکسینى کۆرۆنا ئاشکرا دەکات.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى
هه‌واڵى عێراقى رایگەیاند، لە ڕێگاى دامەزراوەى (كیمادیا)ى تایبەت به‌هاورده ودابه‌شكردنى ده‌رمان و كه‌ره‌سته پزیشكیه‌كان
ده‌ست به‌هاورده‌کردن و دابه‌شكردنى ڤاكسینه‌كان دەکەن.
وتیشى، پشكى فه‌رمانگه‌كان به‌شێوازى ناوه‌ندى و به‌پێى ڕێژه‌ى
دانیشتوان و بەپشت بەستن بە داتا فه‌رمییه‌كانى وه‌زاره‌تى پلاندانان دابەش دەکرێن، له‌نێویشیاندا پشكى پارێزگاكانى هه‌رێمى
كوردستان.
وتەبێژەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق راشیگەیاندوە، تائێستا سێ جۆرى
ڤاکسینیان پەسەند کردوە، پێدەچێت لە داهاتودا چەند ڤاکسینێکى دیکەش پەسەند بکرێن.
505 جار خوێندراوەتەوە