پۆلیسى هەولێر گەنجێک بەتۆمەتى شکاندنى قاسەى ماڵێک دەستگیردەکات

KNN : Kurdish News Network
12:28 - 24/01/2021
کوردستان

پۆلیسى هەولێر گەنجێکى بەتۆمەتى شکاندنى قاسەى ماڵێک دزینى پارەى ناوقاسەکە دەستگیردەکات.

پۆلیسى هەولێر بڵاویکردەوە، دواى ئاگادارکردنەوەى نوسینگەی عەنكاوەى بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، لە حاڵەتێکى شکاندنى قاسە و دزینى پارەکەى ناوى لە گوندى لوبنانى، تۆمەتبارێکیان بەناوى (ا، ع، ا) دەستگیرکردوە.

بەپێى راگەیەنراوەکەى پۆلیس، تۆمەتبارەکە کە پیشەى کارگوزار بووە لەوماڵەدا، دانى بەتاوانەکەیانداوە، بەپێى دانپێدانانەکەش دواى کاتژمێر دواى شەو قاسەکەى شکاندوە بڕى یەک ملیۆن و (500) هەزاردینارى عێراقى و (1000) دۆلارى ئەمەریکى دزیوە.

پۆلیسى هەولێر راشیگەیاندوە، تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان راگیراوە.

623 جار خوێندراوەتەوە