ئۆتۆمبێلە دزراوەکەى پۆلیسى کەرکوک دۆزرایەوە

KNN : Kurdish News Network
11:13 - 24/01/2021
عێراق
+
-

ئەو ئۆتۆمبێلەى پۆلیسى کەرکوک کەشەوى چوارشەممەى رابردوو دزرابوو لە ناحیەى قەرەهەنجیر دۆزرایەوە.

میدیاکانى عێراق لەزارى سەرچاوەیەکى ئەمنى پارێزگاى کەرکوکەوە بڵاویانکردەوە، هێزەکانى پۆلیسى نەهێشتنى تاوانى کەرکوک ئەو ئۆتۆمبێلیەى سەر بە وەزارەتى ناوخۆیان لە ناحیەى قەرەهەنجیر دۆزیوەتەوە، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر دزرابوو.

ئەو ئۆتۆمبێلە لە جۆرى پیکاب مسیۆبۆشیە، رۆژى چوارشەممەى رابردوو لەبەردەم ماڵى ئەفسەرێکى پۆلیسى کەرکوک لە گەڕەکى عەدەنى ئەو شارە دزرابوو.

886 جار خوێندراوەتەوە