"تاچەند ساڵێکى تر نرخى دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێت"

KNN : Kurdish News Network
01:43 - 20/01/2021
عێراق
+
-

ئەندامێکى لیژنەى دارایى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ئاشکرادەکات بۆ ماوەى چەند ساڵێکى تر نرخى دۆلار لەبەرامبەر دینار بە بەرزى دەمێنێتەوە.

شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند، نرخى دۆلار بەرامبەر دینارى عێراقى تا ماوەى سێ ساڵى دیکە بەم شێوەیەى ئێستا دەمێنێتەوە.

راشیگەیاند، حکومەتى عێراق (12) ترلیۆن دینار قازانج دەکات لە بەرزبونەوەى نرخى دۆلار، ئەوەش کاریگەرى دەبێت لەسەرکەمبونەوەى قەبارەى کورتهێنان لە بودجەى ساڵى (2021) دا.

ئەوە لەکاتێکدایە لە پرۆژە یاساى بودجەى ئەمساڵى عێراقدا نرخى یەک دۆلار لەبەرامبەر (1450) دینار دانراوە.

5326 جار خوێندراوەتەوە