لە رابردوودا
(10) هەزار تاوانی جۆراوجۆر لە سنور هەولێر تۆمارکراوە، پۆلیس دەڵێت: لەسەر ئەو
تاوانانە چوار هەزار کەس دەستگیرکراون.
عەمید دلێر
نەجاڕ بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە
ساڵی (2020)دا (10) هەزار و (861) تاوان لە سنوری پارێزگاکە ئەنجامدراون، لەسەر ئەو
تاوانانەش چوار هەزار و (301) تۆمەتبار دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا.
دەشڵێت:
(32) حاڵەتی تەقەکردن هەبووە، کە (29) کەس لەسەر ئەو روداوانە، دەستگیرکراون.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هێزەکانیان توانیویانە (183) تۆمەتبار دەستگیربکەن، کە فەرمانی
دەستگیرکردنیان هەبووە بە تاوانەکانی، کوشتن، دزی، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و
چەندین تاوانی دیکە.
بە وتەی
بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر؛ لە ساڵی (2020)دا (65) حاڵەتی کوشتن تۆمارکراوە و (61)
کەس لەسەر ئەو تاوانانە دەستگیکراون، هاوکات هەزار و (585) سواڵکەر و دەرۆزەکەریش،
دەستگیرکراون.
وتیشی: لەماوەی ساڵی رابردو پێنج حاڵەتی هەڵکوتانە
سەر نەخۆشخانەکان هەبوە و سەرجەم تۆمەتبارەکانیش دراونەتە دادگا، هەروەها دوو
حاڵەتی هەڵکوتانە سەر دەرمانخانە و چوار حاڵەتی سەر هەڵکوتانە سەر کافتریا هەبون و
لەلایەن پۆلیسەوە سەرجەم تۆمەتبارەکان دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا.
583 جار خوێندراوەتەوە