بە پاساوى ناموس ژنێک بەدەستى برا و ئامۆزاکەى دەکوژرێت

KNN : Kurdish News Network
09:41 - 17/01/2021
کوردستان
+
-

ژنێکى لاوى تەمەن (25) ساڵ، بەدەستى برا و ئامۆزاکەى دەکوژرێت و کەسوکارەکەى دەڵێن کوشتنى ژنەکە بە پاساوى (ناموس) بووە.

رێکخراوى هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاند؛ ژنێکی لاو کە سێ ساڵ پێش لە هاوژینەکەی جیا بوەتەوە و ویستویەتى هاوسەرگیرى لەگەڵ کەسێکی دیکە بکا، بە دەستی ئەندامانی خێزانەکەى کوژراوە.

تا ئێستا دیار نییە ئەو ژنە بە چ شێوەیەک کوژراوە، بەڵام تەرمەکەی بۆ پشکنینی پزیشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی "خومەینی" لە ئورمیە و پۆلیسیش سەردانی ماڵەکەیانی کردوە بەڵام تا ئێستا هیچ کەسێک لەم تاوانەدا دەستبەسەر نەکراوە.

بەڵام بەپێى وتەى کەسوکارى ، ئەو ژنە بە دەستی براکەی و کوڕەمامەکەی خۆی بە پاساوی "ناموس" کوژراوە.

3210 جار خوێندراوەتەوە