بەشداریکردنى میسى لە یارى کۆتایى سۆپەرى ئیسپانیا بە ناڕونى ماوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:47 - 16/01/2021
وەرزش

هەرچەندە لیۆنێل میسى، ئەستێرەى یانەى بەرشەلۆنە گەشتى شارى سێڤیلیاى کردوە بۆ روبەڕوبونەوەى یانەى ئەتلەتیک بلباو لە یارى کۆتایى جامى سۆپەرى ئیسپانیا، بەڵام تائێستا بەشداریکردنى بە هەڵواسراوى ماوەتەوە.

بەپێى هەواڵى میدیا وەرزشییەکانى ئیسپانیا، میسى بەشدارى راهێنانە بەکۆمەڵەکانى دوێنێ هەینى یانەکەى نەکردوە و خۆى بەتەنها راهێنانى کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ یاریزانەکانى دیکەى یانەکەى بەرەو شارى سێڤیلیا گەشتى کردوە.

باسیان لەوەشکردوە، دەستەى پزیشکى و دەستەى سبەى دڵنیایى دەدەن بە راهێنەر کومان بۆ ئەوەى چارەنوسى میشى لەیارییەکە یەکلایى بکرێتەوە، بەڵام میسى داواى لە راهێنەر کردوە بەشدارى پێبکات.

لیۆنێل میسى دواین یارى کە لە خولى ئیسپانیا ئەنجامیدا لە ناوەڕاستى گێمى دووەم بەهۆى هەستکردن بە ئازار لە رانى چەپى یاریگاى جێهێشت و بەشدارى یارى رابردوى یانەکەشى نەکرد لە جامى سۆپەر بەرامبەر سۆسیداد.

بڕیارە سبەى شەو کاتژمیر (11:00) بەکاتى هەرێم، لە یاریگاى (لا کارتۆخا)ى شارى سێڤیلیا هەردو یانەى بەرشەلۆنە و ئەتلەتیک بلباو یارى کۆتاى جامى سۆپەرى ئیسپانیا ئەنجام بدەن.


298 جار خوێندراوەتەوە