دواى بەدواداچونى پەرلەمانتارێکى گۆڕان بۆ دۆسیەى هێنانى شیش بە
ناوى وەبەرهێنان و فرۆشتنەوەى لە بازاڕدا بەبێ پێدانى باجى گومرگى، ئەمڕۆ بە
بڕیارى ئەنجومەنى وەزیران و وەزارەتى دارایى، بڕیاردرا بە راگرتنى لێخۆشبونى
گومرگى بۆ شیش و چیمەنتۆ.
عەلى حەمە ساڵح، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى
کوردستان بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN)ى راگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ دۆسیەی ھێنانی شیشمان بەناوی وەبەرھێنان و
فرۆشتنەوەی لە بازاڕ و نەدانی (4) ملیۆن و (700) هەزار دۆلار گومرگ بڵاوکردەوە،
ئەمڕۆ بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی راگیرا.
بەپێى بڕیارەکە، لێخۆش بوونی گومرگی بۆ شیش و چیمەنتۆ و ئینگلایین رابگیرێت،
و رێکارى پێویست بگیرێتە بەر بۆ وەرگرتنى باج لەو کۆمپانیایە.
1068 جار خوێندراوەتەوە