بۆ کۆتا جار ماوەى لێخۆشبونى قەرزى کارەبا درێژکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
11:29 - 14/01/2021
کوردستان
+
-

وەزارەتى کارەباى هەرێم، ماوەى لێخۆشبونى قەرزى کارەباى بۆ مانگى سێ بەڕێژەى جیاواز درێژ کردەوە.

وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێم رایگەیاند: لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، رەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون بەرێژەی ( 15%) لەقەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەبا بۆ كۆتا جار تا رێكەوتی (31/3//2021) بەمشێوەی خوارەوە:

- تا (2021/1/31) بەرێژەی 15%
- بۆ مانگی (2) بەرێژەی 10%
- بۆ مانگی (3) بەرێژەی  5%

1007 جار خوێندراوەتەوە