موقتەدا سەدر لەبارەى دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەخت هۆشدارى دەدات

KNN : Kurdish News Network
12:29 - 13/01/2021
عێراق
+
-

پەرلەمانتارێک باس لەئەگەرى دواخستنى هەڵبژاردنى پێشوەختى ئەنجومەنى نوێنەران دەکات وموقتەدا سەدریش لەوبارەیەوە هۆشدارى دەدات.

ئەحمەد کینانى، ئەندامى فراکسیۆنى سادیقون لە ئەنجومەنى نوێنەران رایگەیاندوە، کۆبونەوەى سێ سەرۆکایەتیەکەى عێراق کە رۆژى سێ شەممە بەڕێوەچوو، هیچ مژدەیەکى لەبارەى بەڕێوەچونى هەڵبژاردن تێدا نەبوو.

 ئەو پەرلەمانتارە پێشبینى ئەوەى کردوە کە هەڵبژاردنە پێشوەختەکەى عێراق بۆ کۆتایى مانگى تشرینى یەکەم دوابخرێت.

بەوتەى ئەحمەد کینانى، بەشێک لە لایەنە سیسیەکان خواستى ئەوەیان هەیە کە هەڵبژاردن دوابخرێت.

هەر سەبارەت بە وادەى بەرێوەچونى هەڵبژاردنى پێشوەخت، موقتەدا سەدر رێبەرى رەوتى سەدر لە دواین پەیامیدا لەوباریەوە هۆشدارى داوە و هەر جۆرە پێشنیارێکى بۆ دواخستتى هەڵبژاردن رەتکردوەتەوە.

موقتەدا سەدر لەپەیامەکەیدا رایگەیاندوە، بەشێک لەلایەنە سیاسیەکان و ئاژاوەگێڕەکان دەنگیان بەرزکردوەتەوە بۆ دواخستنى هەڵبژاردن یاخو هەڵوەشاندنەوەى، ئێمە هۆشدارى دەدین لە دواخستنى هەڵبژاردن و هیودارین هەموان بە ژیرانە مامەڵە بکەن و پێکەوە کاربکەن بۆ سەرکەتنى ئەو هەڵبژاردنە.

421 جار خوێندراوەتەوە