ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم
کۆدەبێتەوە، دەرەنجامی کۆبوەنەوەکانی پەیوەست بە رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجە
تاوتوێدەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی
هەرێم بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە (13/1/2021) ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک
کۆدەبێتەوە.
تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی
وەزیران تایبەتە بە دەرەنجامی کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئابوری سەبارەت بە ڕەشنوسی پرۆژە
یاسای بودجەی ساڵی (2021)ی هەرێمی کوردستان.
هاوکات، لەبارەی پرسی رێکخستنەوەی
ئەو خزمەتگوزارییانەی لە دەروازە سنورییەکان لەلایەن کەرتی تایبەتەوە پێشکەشدەکرێن،
گفتوگۆ دەکرێت.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەی
ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا، راپۆرتی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، سەبارەت بە
هەڵمەتی بەرەنگار بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دەخرێتە روو.
626 جار خوێندراوەتەوە