میلانیا ترەمپ: هەست بە شەرەمەزاری دەکەم

KNN : Kurdish News Network
10:01 - 12/01/2021
جیهان
+
-

میلانیا ترەمپ خانمی یەکەمی ئەمەریکا، لەبەرامبەر روداوەکانی هەفتەی رابردووی واشنتۆن بێدەنگی شکاند و رایگەیاند: "هەست بە شەرمەزاری دەکەم".

 

 
رۆژی (6/1/2021) بۆ دەربڕینی نارەزایی بەرامبەر بە دەرەنجامی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمەریکا، لایەنگرانی ترەمپ هێرشیان کردە سەر بینای "(کەپیتەڵ) لە واشنتۆن، کە لەو کاتەدا کۆنگرێس بۆ پەسەندکردنی ئەنجامەکان لە کۆبونەوەدابوو، لەسەر ئەو روداوانە میلانیا هاوسەری ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "روداوەکان جێگەی نیگەرانیبوون، هەست بە شەرمەزاری دەکەم، زۆر ناخۆشە روداوی لەم شێوەیە لە دەوروبەرت روبدەن".

 

وتیشی، " نابێت دەرەنجامی روداوەکان بۆ دەسکەوتی کەسیی بەکاربهێنرێن، بەڵکو دەبێت بۆ چارەسەری دۆخەکە بێت".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "هەموو جۆرە توندوتیژییەک رەتدەکەمەوە، پێویستە ئەمەریکییەکان یەکگرتووبن، چونکە زۆرکەس پەرۆشییەکی زۆریان هەبوو بۆ بەشداری لە هەڵبژاردن نابێت ئەو پەرۆشییە توندوتیژی لێبکەوێتەوە".

 

میلانیا، لە بەیاننامەکەیدا بەهیچ شێوەیەک باسی لە دۆناڵد ترەمپ و ئەو هەوڵانە نەکردووە، کە بۆ لابردنی لەسەر کورسی سەرۆکایەتی ئەمەریکا، گیراونەتەبەر.

742 جار خوێندراوەتەوە