ئەمڕۆ یەکشەممە (10ی کانونی دووەمی 2021)، نرخی
یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە (55) دۆلار و (35) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (51)
دۆلار و (80) سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرزبونەوەی نرخی نەوت هاوکاتە لەگەڵ ئەو رێوشوێنانەی
کە لەسەر ئاستی جیهان بۆ رووبەروبونەوەی کۆرۆنا گیراوەتەبەر، بەتایبەت بەدەستخستنی
ڤاکسینی کۆرۆنا.
444 جار خوێندراوەتەوە