بەم نیشانانەدا بزانە منداڵەكەت تەندروستى ناجێگیرە

KNN : Kurdish News Network
08:52 - 06/01/2021
تەندروستی
+
-

مندڵان لە هەر تەمەن و كاتێكدا بن توشی نەخۆشی و كێشە تەندروستییە جیاوازەكان دەبن، بێگومان بەشێكی ئەو نەخۆشیانەش نیشانەیەكی بەرچاویان نییە و خودی منداڵەكەش بەهۆی كەمی تەمەن یاخود هەر هۆكارێكی دیكە بێت ناتوانێت باسی حاڵەتەكەی بكات.

 
پسپۆڕانی تەندروستی ئاماژە بە چەند نیشانەیەك دەكەن، كە توشبونی منداڵ بە نەخۆشییەك ئاشكرا دەكات و لەكاتی دەركەوتنی یەكێك لەوانەیاخود چەند دانەیەكیان پێویستە منداڵەكە ببرێتە لای پزیشكی پسپۆڕ.

 

نیشانەكانی نەخۆشكەوتنی منداڵ:
- گریان و هاواركردنێكی زۆر بێ بونی هۆكارێكی دیاریكراو، بە تایبەت ئەگەر ئەو گریان و هاواركردنە لە شەواندا و لەكاتی خەوتندا بێت، زۆرجار گریانەكەش فرمێسكی لەگەڵدا نییە.

- گۆڕانكاری بەرچاو لە هەڵسوكەوتنی منداڵەكەڕوودەدات وەك دووركەوتنەوە لە دایك و باوك هەروەهایاری نەكردن و نەبونی چالاكی وەكڕۆژانی ئاسایی.
- گۆڕان لەڕەنگی پیسایی منداڵ كە زۆرجار دەبێتە سەوز و هەندێ جاریش چەند دڵۆپێك خوێنی لەگەڵدایە.
- هەناسەتوندی و بەتایبەت لەكاتی خەوتن، بۆیە باشترە شەوان گوێ لە هەناسەی منداڵ بگیرێت، گەر وەك شەوانی دیكە نەبوو هەروەها دەنگی بەرز بوو، ئەوا نیشانەی نەخۆشییە.
- زیادبونی حەزی خەوتن و گێژبوون و لاوازی و باوێشكی بەردەوام.
- كۆكە و پژمەی بەردەوام، هەروەها گۆڕانكاری لە پلەی گەرمی لەشی منداڵە بەتایبەت بەرزبونەوەی.
- نەمانی حەزی بۆ خواردن و خواردنەوە، بەتایبەت زۆرجار بۆ ماوەی هەشت كاتژمێر منداڵەكە ئاو ناخواتەوە.
- گۆڕانكاری لەسەر پێستی منداڵەكە، وەك دەركەوتنی پەڵەی سور، یاخود زیپكە لە چەند شوێنێكی جیاواز.

1089 جار خوێندراوەتەوە