دیجیتاڵ میدیاى (KNN) زانیارى لەبارەى ئامادەکردنى لیستى سێ موچە ئاشکرا دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:04 - 26/12/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتى دارایى حکومەتى هەرێم لە نوسراوێکدا ئاگادارى سەرجەم گەنجینەکان دەکاتەوە بە ئامادەکردنى لیستى سێ موچە، دیجیتاڵ میدیاى(KNN)یش، زانیارییەکان ئاشکرا دەکات و ناوەڕاستى مانگى یەکى ساڵى داهاتوو موچە دابەشدەکرێت.

بەپێى زانیارییەکانى دیجیتاڵ میدیاى (KNN) کە لەسەرچاوەیەک لە ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم دەستى کەوتوە، ئامادەکردنى لیستى موچە لەلایەن گەنجینەکانەوە لە کاتێکدایە کە حکومەتى هەرێم بەنیازە لە ناوەڕاستى مانگى یەکى ساڵى (2021)دا موچەى مانگى (11)ى ساڵى (2020) دابەش بکات.

دیجیتاڵ میدیاى(KNN) ئەوەشى زانیوە، دابەشکردنى موچەکە بەهەمان میکانیزمى دو مانگى پێشوتر دەبێت، واتە رێژه‌ی لێبڕین (21%) دەبێت و  بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كانیش لێبڕین (50%) دەبێت.

لەبارەى ئامادەکردنى لیستى سێ موچەکەشەوە، دیجیتاڵ میدیاى (KNN) هەوڵیدا زانیارى تەواوەتى لەوبارەیەوە وەربگرێت کە گەنجینەکان راسپێراون بۆ ئامادەکردنى، بەڵام سەرچاوەکەى ئەنجومەنى وەزیران وتى: " ئامادەکردنى سێ لیستى موچە تەنیا بەمەبەستى ئەوەیە کە موچەى دو مانگى کۆتایی ساڵى (2020) پاشەکەوت ناکرێت".

17452 جار خوێندراوەتەوە