وەزارەتى ناوخۆى هەرێم گەشتکردن بۆ هەشت وڵات قەدەغە دەکات و بڕیاردەدات چەند
دەروازەیەکى سنورى دابخات.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم ئەوەدەخاتەڕوو، ئاهەنگى
سەرى ساڵ قەدەغەیە و هەر شوێن و هۆتێل و هۆڵ و رێستۆرانت و یانى شەوانە و کافتریایەک
ئاهەنگ سازبکات، بە بڕى (10) ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت و شوێنەکى بۆ ماوەى یەک
مانگ دادەخرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، کە پێویستە هاوڵاتیان رێنماییە خۆپارێزیەکان جێبەجێ بکەن
و پابەندبن بە بەستنى ماسک لە شوێنە گشتیەکاندا و هەر هاوڵاتیەکیش پابەند نەبێت،
بڕى (20) هەزار دینار پێبژاردنى لێوەردەگیرێت.
دەقى بڕیارەکان...


21317 جار خوێندراوەتەوە