پۆلیسى تورکیا
دەستگیرکردنى (18) هاوڵاتى عێراقى بەتۆمەتى هەبوونى پەیوەندى لەگەڵ گروپى تیرۆرستى
داعش راگەیاند.
ئاژانسى هەواڵى
ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنیەکانى تورکیا لە هەڵمەتێکدا لە ئەنقەرەى پایتەختى
ئەو وڵاتە (18) هاوڵاتى عێراقیان بەتۆمەتى هەبوونى پەیوەندى لەگەڵ گروپى تیرۆستى
داعش دەستگیرکردوە.
ئاژانسى ئەنادۆڵ، ووردەکارى زیاتر لە بارەى ناسنامەى دەستگیرکراوە
عێراقیەکان ئاشکرا نەکردوە، بەڵام رایگەیاندوە، لەسەر ئەودۆسیەیە فەرمانى دەستگیرکردن
بۆ (20 ) هاوڵاتى عێراقى دەرچوە، بەڵام تا ئێستا دووان لە تۆمەتبارەکان دەستگیرنەکراون.
615 جار خوێندراوەتەوە