نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە
ئەھلییەکان له سلێمانی، بۆ مانگی (11) له نێوان ( لە نێوان 5 هه‌زار و 500) دینار
بۆ حەوت هەزار دیناردا دەبێت.
ئەمڕۆ چوار شەممە (2ی کانونی
یەکەم)، لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ
مانگی (11) کۆبووەوە، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن به‌پێی كاتژمێره‌كانی كاركردنیان، نرخی
ئەمپێرێک لە نێوان (5 هه‌زار و 500) دینار بۆ حەوت هەزار دیناردا دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، به‌هۆی سوتان محه‌ویله‌به‌كی وێستگه‌ی 132 كه‌ی
ڤی باشور له سلێمانی، موه‌لیده‌ی هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و ناوچه له باشوری سلێمانی
زیاتر كاری كردوه، بۆیە نرخی مۆلیده له‌و گه‌ڕه‌كانه زیاتر ده‌بێت، بەوپێیەش
نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاواز دەبێت.
سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی
موەلیدەکان بۆ مانگی یانزە تشرینی (دووەم) ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە
پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لەکۆبونەوەکەشدا ئەو
خاڵە دوپاتکرایەوە کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (١٠) خولەک زیاتر
بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی سزایی
یاسایی دەکرێتەوە.
13836 جار خوێندراوەتەوە