سەرۆکی حکومەتی هەرێم
رایگەیاند، لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ی رایگه‌یاند، مەسرور
بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا رایگەیاندووه، لە بەیانییەوە دەست بە دابەشکردنی مووچە
ده‌كرێت.
وتیشی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستان رایگه‌یاندووه، مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ڵێنیانداوه كه
بابه‌تی ناردنی مووچه له چه‌ند رۆژی داهاتوو چاره‌سه‌ر بكات.
سەرچاوەکە وتیشی، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەکردوو، ئه‌گه‌ر
له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك له‌كاتی خۆیدا مووچه‌ی هه‌رێم له به‌غداوه نه‌گه‌یشت، ئه‌وا
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كورتهێنانه به قه‌رز دابین ده‌كات، تا بڕه
مووچه‌ی ته‌رخانكراو له به‌غدا ده‌گات و دواتر پاره‌كه‌ی به‌غدا له بڕی ئه‌و قه‌رزه‌ی
كه بۆ مووچه وه‌رده‌گیرێت، ده‌درێته‌وه.
5799 جار خوێندراوەتەوە