فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەهاوبەشەکان، دووبارە
بلاوەپێردنى هێزەئەمنییەکانى عێراقى لەسنتەرى قەزاى شەنگال راگەیاند.
بەپێى راگەیەنراوێکى فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەهاوبەشەکانى عێراق، فەرماندیى ئۆپەراسیۆنە
سەربازییەکانى خۆرئاواى نەینەوا پرۆسەى دووبارە جێگیرکردن وبڵاوەپێکردنى هێزە
ئەمنەکانى لەسەنتەرى قەزاى شەنگال دەستپێکردوە.
بەپێى راگەیەنراوەکە، دووبارە دابەشکردنەوەى ئەرک وبەرپرسیاریتیەکان بۆ دابینکرنى ئاسایش و
سەقامگیری و رەخساندنى ژینگەیەکى گونجاوە بۆ ئاوارەکانى قەزاى شەنگال.
فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە سەربازییەهاوبەشەکانى عێراق
راشیگەیاندوە، هێزە ئەمنیەکان بەدەوام دەبن لە گرتنبەرى رێوشوێنەکان بەئامانجى
دابینکردنى ئاسایش و ئارامى بۆ سەنتەر قەزاى شەنگال و سەرجەم یەکە ئیدارەکانى
سنورى ئەو قەزایە.
رۆژى (9-10-2020) حکومەتى عێراق و حکومەتى هەرێم لەسەر
ئاسایى کردنەوەى دۆخى قەزاى شەنگال رێککەوتن، بەپێى ناوەرۆکى ئەو رێککەوتنەش
دۆسیەى ئەمنى ئەو قەزایە لە دەستى هێزە ئەمنیەکانى عێراقدا دەبێت.
404 جار خوێندراوەتەوە