نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهاندا

KNN : Kurdish News Network
08:49 - 27/11/2020
ئابوری

ئەمڕۆ پێنجشەممە (26ی تشرینی دوەمی 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (47) دۆلار و (80) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمەریکیش (تەکساس) بە (44) دۆلار و (95) سەنت فرۆشراوە.



 بەهۆی کەمبوونەوەی مەترسییەکانی کۆرۆنا و دۆزینەوەی ڤاکسین بۆ ڤایرۆسەکە، نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەجۆرێک گەیشتووەتەوە هەمان ئاستی مانگی ئازاری ئەمساڵ و بەرزترین نرخە بە بەروارد بە (7) مانگی رابردوو.

3211 جار خوێندراوەتەوە