بەپێی گرێبەستێک، کە لە نێوان
وەزارەتی ناوخۆی هەرێم و کۆمپانیایەکی ئەڵمانی لەبواری سیستەمی هاتوچۆ واژۆکراوە،
لە ساڵی داهاتووە و هەر هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی ناسنامەیەکی
دیجیتاڵی و پرۆژەکە بواری هاتوچۆش دەگرێتەوە.
رێبەر ئەحمەد،
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم له‌باره‌ی
پڕۆژه‌كه‌وه رایگەیاند، گرێبەستێکی ستراتیژییان لەگەڵ کۆمپانیای میولباوەری ئەڵمانی واژۆکردوە، کە تایبەتە بە خزمەتگوزاری مۆڵەتی شۆفێری، ساڵانە
و تۆمارکردنی کڕین و فرۆشتنی هەموو ئەو ئامێرانەی لە سیستەمی هاتووچۆی هەرێمی
کوردستان کاری پێدەکرێت.
وتیشی، حکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی
عێراق هەماهەنگی کردووە، بۆ ئەوەی هەردوولا سوود لەو سیستەمە مۆدێرنە وەربگرن و
شێوازی مۆڵەت، ساڵانە و تۆمارکردن بگۆڕن بۆ شێوازی دیجیتاڵی و لەوبارەیەوە هاوڕا
بوون، دەبێت پێداچونەوە بە یاسا و رێنماییەکان بکرێت.
بە وتەی وەزیری ناوخۆی هەرێم، بەپێی پرۆژەکە له ساڵی داهاتوەوە هه‌ر هاووڵاتییه‌ك ده‌بێته
خاوه‌نی ناسنامه‌ی دیجیتاڵی، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م سیسته‌می زانیاریی دانیشتوان دروستده‌كات،
كه پێشمه‌رجه بۆ گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری دیجیتاڵی، یه‌كه‌میشیان خزمه‌تگوزاری
شۆفێری و تۆماركردنی ئۆتۆمبێل ده‌بێت، كه زیاتر له دوو ملیۆن هاووڵاتی سوودی لێ
وه‌رده‌گرن، هه‌موو شۆفێرێكیش كارتی زیره‌كی ده‌بێت، یه‌كه‌كانی پۆلیسی گه‌ڕۆكیش
ئامێرێكیان ده‌بێت كه ده‌ستبه‌جێ ده‌توانن ئۆتۆمبێله‌كان و شۆفێران كۆنترۆڵبكه‌ن.
7396 جار خوێندراوەتەوە