هەرێم؛ کرێى خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەکان کەمکرایەوە

KNN : Kurdish News Network
05:56 - 22/11/2020
کوردستان
+
-

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، کرێی خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بە رێژەی (10% بۆ 20%) کەمکرایەوە.

ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنى بارودۆخى دارایى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بڕیاردرا بە کەمکردنەوەی کرێێ خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان.

ئاماژەی بەوەکردوە، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ ساڵى خوێندنى (202-2021) بەپێى دواین ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان دەبێت، کە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیەنراوە بەم شێوەى خوارەوە:

- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (10%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (15%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.

1047 جار خوێندراوەتەوە