هاوڵاتییەکى کوردى باکورى کوردستان لە کاتى هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنى سنور و پەڕینەوە بۆ ئێران دەکەوێتە
خەندەقێکە و لەلایەن گەلەگورگێکەوە دەکوژرێت.
ئاژانسى میزۆپۆتامیا لە
هەواڵێکدا بڵاوى کردەوە، هاوڵاتییەکى کورد کە تەمەنى (28) ساڵە و دانیشتوى گوندێکى
سەر سنورى قەزاى سەرای پارێزگاى وانە لە باکورى کوردستان، لە کاتى هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنى
سنور و پەڕینەوە بۆ ئێران دەکەوێتە ناو خەندەقى سنورى نێوان تورکیا و ئیران.
باسى لەوەشکردوە، دواى ئەوەى هاوڵاتییەکە
دەکەوێتە ناوخەندەقەکە پەیوەندى تەلەفونى بۆ کەسوکارى دەکات تا بێن رزگارى بکەن،
بەڵام کاتێک کەسوکارى دەگەنە شوێنەکە دەبینن لەلایەن گەلە گورگێکەوە هێرشى
کراوەتەسەر و کوژراوە.
هاوڵاتییەکە ناوى عەدنان کاراهان بوە و باوکى
چوار منداڵ بوە، دواتریش لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى
دادى کراوە کە لەلایەن گورگەکانەوە پارچەکراوە.
3258 جار خوێندراوەتەوە