(69) بەندکراو
لە یەکێک لە زیندانەکانی رۆژهەڵاتی بەیروت
هەڵهاتن.
بەپێی هەواڵێکی (روسيا اليوم)، (69)
بەندکراو لە زیندانی (بعەبدە) لە نزیک رۆژهەڵاتی بەیروت هەڵهاتون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، پێنج لەو بەنکراوانە لە کاتی
هەڵهاتنیان لە روداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا، ژمارەیەکیشیان لەلایەن هێزە
ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە،
لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکانی لوبنان لەنزیک زیندانەکە بڵاوکراونەتەوە و ناوچەکەیان
کۆنتڕۆڵ کردوە.
524 جار خوێندراوەتەوە