بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشکرایکرد،
پێویستیان بە (45) رۆژە بۆ وردبینیکردنی پرۆژە بودجەی ساڵی (2021).
ئەحمەد سەفار بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندوە، ئەگەر حکومەت رەشنوسی پرۆژە یاسای بودجەی
(2021) لەماوەی ئەم مانگە تا کۆتایی مانگ بنێرێت، ئەوا پێویستیان بە (45)هەیە بۆ
تاوتوێکردنی خاڵ بەخاڵی پرۆژە یاساکە و دەرهێنانی کەموکورتییەکانی.
باسی لەوەشکردوە، نرخی نەوت جێگیر نیە،
بەڵام پێدەچێت لەسەر بنەمای نرخی هەر بەرمیلێک نەوت بە (45) دۆلار یاساکە
جێگیربکرێت.
سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی (2021)، بڕیاردەری لیژنەی دارایی ئاماژەی بەوەکردوە، پشکی هەرێم بەپێی رێککەوتن
دەبێت، لەسەر بنەمای دەستور و یاسای ئیداری دارایی.
542 جار خوێندراوەتەوە