لە رووداوێکى هاتوچۆدا لە نزیک ناحیەى ئاغجەلەرى سەر بە قەزاى
چەمچەماڵ سێ کەس سوتان و کەسێکیش برینداربوو.
بەپێى زانیاریەکان، ئێوارەى ئەمرۆ لەسەر رێگاى نێوان
ناحیەى ئاغجەلەر و گوندى گۆپتەپە دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرى ئۆپڵ و نیسان بەکیانداداوە و
لە ئەنجامى ئەو رووداوەشدا هەردوو ئۆتۆمبێلەکە گڕیان گرتوە و بەهۆیەوە دووسەرنشینى
ئۆپڵەکە و یەکێک لە سەرنشینەکانى نیسانەکە سوتاون و گیانیان لەدەستداوە،
سەرنشینێکى دیکەى نیسانەکەش برینداربووە.
بەپێى لێدوانى بەرێوەبەرى ناحیەى ئاغجەلەر، بریندارەکە
رەوانەى نەخۆشخانە کراوە و ئەوسێ کەسەش کە گیانیان لەدەستداوە رەوانەى پزیشکى
دادوەرى سلێمانى کراون، بەڵام بەهۆى زۆرى رێژەى سوتاویەکەیانەوە دووان لە
قوربانیەکان کە سەرنشینى ئۆپڵەکە بوون نە ناسراونەتەوە .
1238 جار خوێندراوەتەوە