وادەی ناردنی بودجەی (2021) بۆ پەرلەمانی عێراق دیاریکرا

KNN : Kurdish News Network
12:19 - 20/11/2020
عێراق

وەزارەتی پلاندانانی عێراق، وادەی ناردنی بودجەی ساڵی (2021)ی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاریکرد.

 

 
عەبد زەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاندوە، ئامادەکارییەکانی بودجەی ساڵی (2021) تەواو بووە، دوای پەسەندکردنی لەلایەن حکومەتەوە، لەماوەی مانگێکدا رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، نەبونی داهات لە بەردەستی حکومەتدا کێشەی گەورە بۆ بودجەی ساڵی (2021) دروستدەکات.

 

سەبارەت بە بودجەی پرۆژەکان، وتەبێژی وەزارەتی پلاندان ئاشکرایکردوە، زیاتر لە شەش هەزار پرۆژە لە پارێزگا جیاوازەکان بەهۆی نەبونی بودجەوە لە کارکردن وەستاون، بۆیە لە ساڵی (2021) هیچ پرۆژەیەکی نوێ جێبەجێ ناکرێت.



3057 جار خوێندراوەتەوە