وەزیرى دەرەوەى ئێران رایدەگەیەنێت؛ ئەگەر ئەمریکا بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی
بە رێککەوتنی ئەتۆمى، ئەوا کۆماری ئیسلامی ئیرانیش ئامادەیە بگەڕێتەوە سەر بەڵێنەکانی
بە پێی ئەو رێککەوتنە.
محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند: ئەگەری بایدن بیەوێت بەڵێنەکانی ئەمریکا جێ بەجێ بکات،
ئێمەش دەتوانین دەستبەجێ هەموو بەڵێنەکانمان لە رێککەوتنی ئەتۆمى جێ بەجێ دەکەین.
هەروەک باسى لەوەشکرد، دانوستان لە چوارچێوەى گروپى (5+1) ئەگەرى
بەڕێوەچونى هەیە و ئامادەیى تارانیشى نیشاندا بۆ گفتوگۆ و لێکتێگەشتن.
هەروەک بەگەشبینییەوە باس لە دۆخى ئێران دەکات لە دواى دەرچونى بایدن وەک
سەرۆکى نوێى ئەمەریکا و وتى: پێش بینی من ئەوەیە کە دۆخی ئیران بە پشتی خودا و بە
درێژەی بەرخۆدان و تێگەییشتنی خەڵکی ئێران زۆر باشتر دەبێ، بایدنیش ئەگەر ببێتە سەرۆک
کۆمار ئەمەریکا و چووە کۆشکی سپی، دەتوانێت بە سێ فەرمان هەمووی گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە.
470 جار خوێندراوەتەوە