بەهۆی هێرشەکەی ناوچەی سەوزی بەغداد؛ منداڵێک گیانی لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:27 - 18/11/2020
عێراق
+
-

شانەی راگەیاندی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، بەهۆی ئاراستەکردنی حەوت مووشک بۆ ناوچەی سەوزی بەغدا، منداڵێک گیانی لەدەستدا و پێنج هاووڵاتی مەدەنیش برینداربوون.

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، حەوت مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزکراون و لە نزیک ناوچەی پزیشکان چواریان کەوتوونەتە خوارەوە و سیانیاشیان لە ئاسمان تەقیونەتەوە.

 

ناوچەی تەقاندنی مووشەکەکان لە شەقامی زەخت بووە لە گەڕەکی ئەمینی دوو.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمەریکا بڕیاری کشانەوەی بەشێک لە هێزەکانی لە عێراق داوە و ئامانجی مووشەکەکانیش باڵیۆزیخانەی ئەمەریکا بوون لە بەغدا.

391 جار خوێندراوەتەوە