تووشبوونەوەی دووەم
جار بە کۆرۆنا ئەگەرێکی زۆر کەمە و ژمارەکەی لە جیھاندا لەپەنجەکانی دەست زیاتر نیە، ھەرچەندە باس لە تووشبوونی دووەم جار دەکرێت،
بەڵام راستیەکان کە تا ئێستا بڵاوکراوەتەوە بەم شێوەیەیە:
١. ژمارەی
تووش بوونی دووەم جار لە جیھاندا تا ئێستا تەنھا پێنج کەس تووشبوون بۆ دووەم جار(
کە ئەم ژمارەیە کوردستان ناگرێتەوە....)
٢. پێشبینی دەکرێت
کە بەرگری لەش بۆ نەخۆشی کۆرۆنا بەلایەنی کەم حەوت مانگ بێت وە ئەگەر ھاوشێوەی جۆرەکانی
تری فایرۆسی سارس بێت ئەوە دوو بۆ سێ ساڵ بخایەنێت.
٣. ئەوەی لە
کوردستان باس ئەکرێت زیاتر حاڵەتێکە کە تەنانەت تا دوای دە ھەفتە ئەگەری گەڕانەوەی
ھەندێ نیشانەکان ھەیە بەھۆکاری نادیار کە لەوانەیە ھیلاکی زۆر ، تێکەڵ بوونی زیاتر
یان کەمی بەرگری کە لە ڕاستیدا ئەم حاڵەتە ھۆکارەکەی ڕوون نیە وە پێ ی ئەوترێ
تووش بوونی درەنگ کە ھەر تووش بوونی یەکەمە post acute infection .
٤. دوای چاك
بوونەوەش لەوانەیە فایرۆسەکە لە پێکھاتەکانی لەش لەوانە خانە ی دەمارەکان بۆ ماوەیەکی
زۆر بمێنێتەوە ( تا شەش مانگیش ) کە بەرگری لەش ناتوانێ لە ناویان ببات چونکە ئەو
خانە دەمارانە زۆر دەمێننەوە.
د. سەروەر عارف
3443 جار خوێندراوەتەوە