قائیمقامى سلێمانى رایدەگەیەنێت، کۆرۆنا لە دۆخێکى
نوێدایە و ئەگەر خۆپارێزى نەکرێت چاوەڕێى کارەساتى گەورە دەکرێت لە هەرێمى
کوردستان.
ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە رێگەى لیژنەى ئۆپەراسیۆنى روبەڕوبونەوەى کۆرۆناوە کۆمەڵێک
رێکار و رێنمایى بۆ خۆپارێزى لە بڵاوبونەوەى کۆرۆنا دانراوە و پێویستە جێبەجێ
بکرێت، دەبێت سەرجەم شوێنە گشتیەکان رێنماییەکان جێبەجێ بکەن و هەرشوێنکێک سەرپێچى
بکات، لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانى قائیمقامیەتەوە سزا دەدرێت.
لەوەڵامى پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى (KNN) لەبارەى دۆخى کۆرۆنا لە سلێمانى،
ئاوات محەمەد رایگەیاند، دەبێت هۆشیارى خۆپارێزى بڵاوبکرێتەوە و هەمووان مەترسى
ڤایرۆسەکە وەک خۆى وەربگرن و خۆپارێزى تەواوەتى بکرێت.
وتیشى؛ تەنها بە خۆپارێزى دەتوانرێت ژمارەى توشبوانى
کۆرۆنا کەمبکرێتەوە و ئەگەر خۆپارێزى نەکرێت پێشبینى کارەساتى گەورە دەکرێت لە سلێمانى
و سەرجەم پارێزگاکانى هەرێمدا.
سلێمانى / بڕیار نامیق
2763 جار خوێندراوەتەوە