سلێمانى؛هاوڵاتیەک لەناو پزیشکى دادوەریدا هەوڵى خۆکوشتن دەدات

KNN : Kurdish News Network
06:32 - 23/10/2020
کوردستان
+
-

هاوڵاتیەک لەناو بیناى پزیشکى دادوەرى سلێمانیدا بەچەقۆ هەوڵى خۆکوشتن دەدات وبەسەختى خۆى بریندار دەکات.

 

سەبارەت بە وردەکارى روداوەکە سەرچاوەیەک بەدیجیتاڵ میدیاى KNN ى راگەیاند، ئەو هاوڵاتیە داواى لەپاسەوانەکانى پزیشکى دادوەرى کردوە کە ڕێگەى پێبدەن بچێتە تەوالێت و پاش چونە ناو تەوالێتەکەش بەچەقۆ بەشێک لەملى خۆى بڕیوە و دواتر رەوانەى نەخۆشخانە کراوە.

 

لاى خۆیەوە وتەبێژى پۆلیسى سلێمانى وێراى پشتراستکردنەوەى هەواڵەکە ڕایگەیاند، ئەوکەسەى هەوڵى خۆکوشتنى داوە دانیشتوى سلێمانیە و تەمەنى (65) ساڵە.

 

بەپێى زانیارییەکان، ئەوکەسە لەئێستادا بارى تەندروستى ناجێگیرە و لەژێرچاودێرى وردى پزیشکیدایە

868 جار خوێندراوەتەوە