ئەمڕۆ یەکشەممە (18ی تشرینی یەکەم 2020)، نرخی یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (42) دۆلار و (93) سەنت مامەڵەی
پێوەکرا.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە
(40) دۆلار و (88) سەنت فرۆشراوە.
دۆخی کۆرۆنا لە جیهان، کاریگەری لەسەر نرخەکانی
نەوت و بەرزبونەوە و نزمبونەوەی لە بازاڕدا هەیە، هەرچەندە نرخی نەوت بۆ هەر بەرمیلێک
تا ئاستی (20) دۆلار و کەمتریش دابەزی، بەڵام رێککەوتنەکەی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و کەمکردنەوەی
هەناردەی نەوت، ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوتی تا ئاستێکی جێگیر هێشتوەتەوە.
495 جار خوێندراوەتەوە