لە روداوێکى سەیرى هاتوچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا

KNN : Kurdish News Network
09:41 - 17/10/2020
کوردستان
+
-

هاتوچۆى هەولێر ئاشکرایکرد، لە پارکى سامى عەبدوالرحمان ئۆتۆمبێلێکى شەحن کە سەردانیکەران لە ناو پارکەکەدا بۆ گەڕان بەکارى دەهێنن خۆى دەکێشێت بە ئافرەتێکدا و دەیکوژێت.

پۆلیسى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند: ئێوارەى ئەمڕۆ شەممە، لەناو پارکى سامى عەبدوالرەحمان ئۆتۆمبێلێکى شەحن کە سەردانیکەران لە ناو پارکەکەدا بۆ گەڕان بەکارى دەهێنن خۆى دەکێشێت بە ئافرەتێکدا و دەیکوژێت.

ئاشکراشیدەکات، ئەو کەسەى ئۆتۆمبێلەکەى لێخوڕیوە منداڵێکى تەمەن (12) ساڵان بوە.

3067 جار خوێندراوەتەوە