بەغدا؛ (15) کەس بەتۆمەتى سوتاندنى بارەگاکەى پارتى دەستگیرکران

KNN : Kurdish News Network
06:41 - 17/10/2020
کوردستان
+
-

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق دەستگیرکردنى(15) کەسى لەسەر روداوى سوتاندنى بارەگاکەى پارتى لەبەغدا راگەیاند.

نوسینگەى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، لەکۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارى بۆئاسایشى نیشیتمانى عێراقدا گفتوگۆ لەبارەى رووداوى هێرشکردنە سەر بارەگاى لقى پێنج ى پارتى دیموکراتى کوردستان و دۆزینەوەى ئەنجامداەرانى کراوە.

بەپێى راگەیەنراوەکە، لەکۆبونەوەەداهەڵسەنگاندن بۆڕۆڵى هێزە ئەمنیەکانى کراوە، هەروەها راگەیەنراوە کە (15) کەس بەتۆمەتى سوتاندنى بارەگاکەى پارتى دەستگیرکراون وبڕیاریش دراوە لیژنەیەکى لێکۆڵینەوە بەسەپەرشتنى راوێژکارى ئاسایشى نیشتمانى عێراق بۆلێکۆڵینەوەى ورد لەو رووداوە پێکبهێنرێت.

350 جار خوێندراوەتەوە