بانکى ناوەندى جیهانى (12) ملیار دۆلارى بۆ بەرهەمهێنانى ڤاکسینى کۆرۆنا تەرخانکرد

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 14/10/2020
جیهان
+
-

بانکی ناوەندی جیهانی تەرخانکردنی بڕى (12) ملیار دۆلارى بۆ بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا راگەیاند.

لە راگەیەنراوێکدا بانکى ناوەندى جیهانى ئاماژەى بەوەکردوە، بڕیاردراوە بە خەرجکردنى بڕى (12) ملیار دۆلار بۆ ئەو وڵاتانەى لەچوارچێوەى بەرەنگاربونەوە بەسەر دۆخى کۆرۆنادا کاردەکەن و لە هەوڵى کڕینى ڤاکسین و پشکنین و چارەسەرى کۆرۆنادان.

بەپێى راگەینراوەکەى بانکى ناوەندى جیهانى، هاوکاری یەک ملیار کەس دەکرێت بۆ دەستکەوتنی ڤاکسینی کۆرۆنا و ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو پاکێجەیە کە تێچوەکەی (160) ملیار دۆلارە و هاوکاری ئەو وڵاتانە دەکات دژی کۆرۆنا بجەنگن.

798 جار خوێندراوەتەوە