وتەبێژى وەزارەتى
تەندروستى عێراق رایدەگەیەنێت؛ ئەزمونى بەکارهێنانى پلازماى خوێن بۆ
توشبوانى سەرکەوتنى بەدەستهێناوە، دەشڵێت: بەردەوام دەبین لەسەر بەکارهێنانى.
ئەمڕۆ دوشەممە، سەیف
بەدر، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:"
تەندروستى عێراق بەردەوامە لە بەکارهێنانى پلازماى خوێن بۆ چارەسەرکردنى توشبووانى
کۆرۆنا و ئەو هەواڵانەى کە باس لە وەستاندنى ئەو چارەسەرە دەکەن راست نیین".
ئاشکراشیکرد،
کارکردن بە بەکارهێنانى پلازماى خوێن بۆ توشبوانى کۆرۆنا، لە بانکى خوێنى نیشتیمانى
لە سەرجەمى پارێزگاکان بەردەوامى هەیە و بەکاردەهێنرێت.
بەدر
رونیکردەوەن بەکارهێنانى پلازما ئەزمونێکى چارەسەرییە و یەکێکە لە پڕۆتۆکۆڵەکان بۆ
چارەسەرکردنى توشبوانى کۆرۆنا، جگە لە عێراق لە سەرتاسەرى جیهانیش بەکاردەهێنرێت.
پلازماى خوێن، لەو کەسانە وەردەگیرێت کە توشى ڤایرۆسەکە بون و تێیان
پەڕاندوە و دواتر بۆ ئەو کەسانە بەکاردەهێنرێتەوە کە توش بون و بەشێوەیەکى سەخت
نیشانەکانى کۆرۆنایان لەسەر دەرکەوتوە.
575 جار خوێندراوەتەوە