تائێستا (320) ملیار
دینارەکەى بەغدا نەگەیشتۆتە هەرێم و رەزامەندى لەسەر نەدراوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتى
دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێم، تایبەت بە دیجیتاڵ میدیاى (KNN) راگەیاند: تائێستا بڕى ئەو (320) ملیار
دینارەى کە بڕیاربو بەغدا بینێرێت بۆ هەرێم رەزامەندى لەسەر نەدراوە.
ئەو سەرچاوەیە جەختى
کردەوە، نوسراوى خەرجکردن و رەزامەندیدان لەسەر (320) ملیار دینارەکەى هەرێم لە
وەزارەتى دارایى عێراقە و تا ئەمشەو لەلایەن وەزیرى دارایى عێراقەوە رەزامەندى
لەسەر نەدراوە و واژۆ نەکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە،
ئەمڕۆ چەند میدیایەکى ناوخۆیى بڵاویانکردەوە کە حکومەتى عێراق رەزامەندى دەربڕیوە
لەسەر خەرجکردنى (320) ملیار دینارەکەى هەرێم.
سلێمانى/ بڕیار نامیق
10018 جار خوێندراوەتەوە