لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: یاساى قه‌رزكردن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌ دواكه‌وتنى موچه‌وه‌ نیه‌

09:47 - 29/09/2020
عێراق

لیژنه‌ى دارایى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگه‌یاند، یاساى قه‌رزكردن هیچ په‌یوه‌ندیه‌كى به‌دواكه‌وتنى موچه‌وه‌ نیه.‌


لە راگەیەنراوێکدا  لێژنەی دارایى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوا دەکات،  حکومەت پەلە بکات لە دابەشکردنى مووچەى فەرمانبەران.

ئاماژه‌به‌وەشکراوه‌، "کە یاسای تەموویلی كورتهێنان نەگەیشتۆتە پەرلەمان، داوا دەكەین حكومەت بەزوویی پلانی چاكسازیی ئابووری بنێرێتە پەرلەمان".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، "دابینكردنی پارەی موچە تایبەتمەندی دەسەڵاتی جێبەجێكردنە و پەیوەندی بە پەرلەمانەوە نییە".

جەختیشکراوەتەوە لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران، ئەوپەڕی هەوڵ دەدات یارمەتی حكومەت بدات، داواش لەوەزارەتی دارایی دەکات، پەلە بكات لە دابەشكردنی موچە.

221 جار خوێندراوەتەوە