پەرلەمانی کوردستان، لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوەی لە سوتانی
دارسنەوبەرەکانی سلێمانی پێکهێناوە و بۆ ئەو مەبەستەش ەردانی سلیمانیان کرد و
لەگەڵ د. هەڤاڵ ئەبوبەکر کۆبونەوە.
ئەمڕۆ یەک شەمە (27/9/2020) د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری
سلێمانی لەگەڵ دەستەیەک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان کە وەک لیژنەیەکی تایبەت
بۆ لێکۆڵینەوە لەهۆکاری ئاگرکەوتنەوە لە سنەوبەرەکانی سەر شەقامی سلێمانی- تاسڵوجە
پێکهێنراون، کۆبونەوە.
لە کۆبونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی سوتانی دارستان و پاوان و سنەوبەرەکانی
سنوری پارێزگای سلێمانی کران و هۆکار و کەمتەرخەمی و رونکردنەوە تەکنیکی و کارگێڕی
و یاسایی و ژینگەییەکان خرانەڕوو.
493 جار خوێندراوەتەوە