ئەمەریکا (60) رۆژی دیکە مۆڵەت دەداتە عێراق بۆ هاوردەکردنی کارەبای ئێران

KNN : Kurdish News Network
10:32 - 25/09/2020
عێراق
+
-

وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا، ماوەى (60) رۆژی دیکەی مۆڵەت دایە عێراق بۆ هاوردەکردنی کارەبای ئێران.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا، لە راگەیەنراوێکدا، ماوەى 60 رۆژى ديكەى دایە عێراق بۆ هاوردەكردنى كارەبا لە ئێرانەوە، داواى لە حكومەتى عێراق كرد كە لە بوارى وزەدا پەيوەستبونى بە ئێرانەوە كەمبكاتەوە.

ئەم لێبوردنە بۆ دابينكردنى پێداويستى عێراقە لە وزە، بەڵام ئامانج لێى كەمكردنەوەى پەيوەستبونە بە وزەى ئێرانەوە".

 ئەمریکا لە ساڵی 2018ەوە کەرتی وزەی ئێرانی خستووەتە لیستی ڕەش، بەڵام لەوکاتەوە گڵۆپی سەوزی بۆ عێراق هەڵکردووە گاز لە ئێران بکڕێت

474 جار خوێندراوەتەوە