لەماوەی مانگێکدا (30) کۆڵبەر لەسەر سنورەکانی نێوان هەرێمی
کوردستان و ئێران بونەتە قوربانی.
بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانى مرۆڤ، لە
ماوەی نێوان (21)ی ئاب بۆ (21)ی ئەیلول، شەش کۆڵبەر بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران
کوژراون.
لە بەشێکی دیکەی راپۆرتەکەیدا ڕێکخراوی هەنگاو، ژمارەی ئەو
کۆڵبەرانەی خستوەتەروو کە لەو ماوەیەدا برینداربوون، لەوبارەیەوە رایگەیاندوە، لەو
ماوەیەدا (24) کۆڵبەر برینداربون لەو ژماریەش (19)یان بە تەقەی هێزەکانی ئێران برینداربوون.
ئەوە لە کاتێکدایە مانگی پێشتریش هەمان ژمارەی کۆڵبەر لەناوچە
سنوریەکانى نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران بونەتە قوربانی.
466 جار خوێندراوەتەوە