نرخى نەوت دابەزى

09:08 - 22/09/2020
ئابوری

ئەمڕۆ سێشەممە (22ی ئەیلول 2020)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت، لە بازاڕەکانی جیهاندا بە (41) دۆلار و (63) سەنت مامەڵەی پێوەکرا.


نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش (تەکساس) بە (39) دۆلار و (50) سەنت فرۆشراوە.


بەرەوپێشچونەکان لە چارەسەری کۆرۆنا کاریگەری ئەرێنی هەیە لەسەر نرخەکانی نەوت و بەرزبونەوەی لە بازاڕدا، بەڵام ماوەى چەند رۆژێکە نرخی نەوت کەمێک نزمبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

635 جار خوێندراوەتەوە