مستەفا کازمی سەردانی پاریس دەکات

11:29 - 21/09/2020
عێراق

سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى فەرەنسا دەکات، کڕینى چەکى فەرەنسیش یەکێکە لە ئامانجەکانى سەردانەکە.

 

 بەپێى لێدوانى سەرچاوەیەکى نزیک لە ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، لە ناوەڕاستى مانگى داهاتوودا مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق سەردانى فەرەنسا دەکات.

 

بەوتەى ئەوسەرچاوەیە، جگە لە دۆسیەى پەیوەندیەکانى نێوان پاریس و بەغدا وهاوکارى وهەماهەنگى لە بوارى ئابورىو سەربازى وئەمنیدا، کڕینى چەک  لە فەرەنسا یەکێکە لە ئامانجەکانى سەردانەکەى مستەفا کازمى بۆپاریس.

248 جار خوێندراوەتەوە